Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:20

مسته‌فا کازمی: تارمایی ململانێی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئێمه‌ له‌ جه‌نگ نزیک ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ساڵی دوو هه‌زارو بیسته‌وه‌، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڵێنیدا ئەمساڵ بۆ وڵاتەکەی، ساڵی بەردەوامبوون لە گەشەپێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ بێت.

کازمی لە تویتێکدا بەبۆنەی ساڵی نوێ نووسیویه‌تی، هیوای ئاشتی بۆ گەلەکەم و جیهان دەخوازم، لە ساڵی رابردوودا بەرگەی بەرپرسیارییەتییەکانمان گرت و رووبەڕووی كێشه‌كان بووینەوە، بۆیه‌ ساڵی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك ساڵی ده‌سكه‌وت ده‌بێت بۆ عێراق و به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا زاڵ ده‌بین.

گوتیشی گەلەکەمان شایستەی چاکسازییەکە، هاوتای قوربانیدانەکانی بێت.

گوتیشی، حکومەتەکەی لە یەکەم ساتەوە کاری بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌ و ململانێ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق کردووە، ئه‌مه‌ش وای كرد تارمایی ململانێكه‌ عێراق دوور بخاته‌وه‌ له‌ تێوه‌گلانی شه‌ڕیكی نه‌خوازراوی نێوده‌وڵه‌تی.

هاوكات نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی ڕایگەیاند:  كازمی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ و شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاندووه‌، بەئومێدەوە دەست بەساڵی نوێ دەکەین، ساڵیكی دژوارو ناخۆشمان به‌ڕیكرد ساڵێك كه‌ بۆ هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تی زۆر ناخۆش بوو، بەپەتای کۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و كێشه‌ ئەمنی و سیاسیه‌كان لەعیراق، قەیرانەکەی ئاڵۆزتر كرد ژیانێكی بەنرخمان لەدەستدا و ئازارێکی زۆرمان چەشت.

مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند: چینی هەژارانمان لەبوددجە پاراستووە، دەست بەجێبەجێکردنی پەڕەی سپی دەکەین، گرنگ ئەوەیە بوددجە کارو وەبەرهێنان لەپڕۆژەی گەورە بونیاد دەنێ و دەرفەتی کارکردن بۆ گەنجان دەڕەخسێنێ.

کازمی گوتی: بازار دەبووژێتەوەو عێراق دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی، نەک تەنیا پشتبەستن نەوت.

هەروەها گوتیشی: بڕیارمان دا مووچەی ئەوانە رابگرین کە دوو مووچەیان هەیە. ئەوانەش کە بە نایاسایی مووچەیەک وەردەگرن.

دووپاتی كرده‌وه‌، لەسەر ئاستی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەمڕۆ هەموو دراوسێکانمان و هەموو جیهان بەدوای پاڵپشتی كردنی عێراقن بۆ سەرخستنی، هەمووان بۆیان دەرکەوت کە هاوسەنگییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان پێویستیان بە عێراقێکی بەهێز و پێکەوەیی و یەکگرتوو هەیە.

گوتیشی: لەسەر ئاستی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە داواکاری جەماوەر و مه‌رجه‌عییه‌ت بوو، ئێمە هەنگاوی زۆرمان نا، ئێستا یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی سەرکەوتوو و یاسای پارەدارکردنی هەڵبژاردنمان هەیە، هیچ ڕێگەیەکی ترمان نییە جگە لە پێکهێنانی دادگای فیدراڵی کە بە هەموو توانایەکمان لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تردا کاری لەسەر دەکەین.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.