تره‌مپ داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واشنتۆن ساز بكه‌ن.
دۆنالد تره‌مپ له تویتێكدا داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له واشنتۆن ساز بكه‌ن، خۆپیشاندانه‌كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه تیایدا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن به ده‌نگی كۆنگرێسمانه‌كان په‌سه‌ند ده‌كرێت.
تره‌مپ له تویتێكدا ده‌ڵێت، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی له واشنتۆن به‌ڕێوه‌ده‌چیت و ورده‌كاری و شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی به‌م زووانه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، تویتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به نووسنی "دزینی ده‌نگه‌كان" كۆتایی پێهاتووه.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به سێسه‌د و شه‌ش ده‌نگی ئهلیكترال كالێج به‌رامبه‌ر به دووسه‌د و سی و دوو ده‌نگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و بڕیاریشه ڕۆژی بیستی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی ده‌ست به‌كار بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.