Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژین

کوردستان TV
#7
100%

ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكان رایگه‌یاند: نزیكەی یەك ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی كوردستان دەژین و لەو ژمارەیەش زۆرینەیان ئاوارەی عێراقین.

ئەمڕۆ، ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی كردووەتەوە، هەرێمی كوردستان نۆسه‌دوو په‌نجا و شه‌ش  هەزار و حه‌فتسه‌دوو په‌نجاو شه‌ش  ئاوارەو پەنابەری لەخۆ گرتووە.  

ئەو  ژمارەیەش پێكهاتووە لە شه‌سه‌دوو نۆهه‌دوو هه‌شت  هەزار و نۆسه‌دوو دوو  ئاوارەی ناوخۆی عێراقی، دووسه‌دوو سیو هه‌شت  هەزار و سه‌دوو حه‌فتا  پەنابەری سووری، هەشت هەزار و چوار سه‌دوو په‌نجاو دوو  پەنابەری توركی، ده‌  هەزار و پێنسه‌دوو سی و پێنج  پەنابەری ئێرانی و  حه‌فتسه‌د  پەنابەری فەلەستینی لەخۆ دەگرێت.

باس لەوەش كراوە، زۆربەی ئاوارە و پەنابەرەكان لە هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی خانەخوێ دەژین، لە كاتێكدا تەنیا له‌سه‌دا سی و نۆ  لەوانە لە ناو كەمپەكان دەژین كە ژمارەیان سی و پێنج  كەمپە.

لەبارەی جیۆگرافیای دابەشبوونی ئاوارەكان ڕوون كراوەتەوە، له‌ سه‌دا سیو نۆ  ئاوارە و پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دەژین، له‌ سه‌دا چل و یه‌كی لە پارێزگای دهۆك، له‌ سه‌دا بیستی  لە پارێزگای سلێمانی دەژین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.