به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی 141 تووشبووی دیكه‌ی کۆرۆنای راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، ئەمڕۆ شه‌ممه 2 ى 1 ى 2021 ، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ماونەوەیان بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانە 141 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ، كه كۆی گشتی چاكبووان لە پارێزگای دهۆك گەیشتە 22 هەزارو 154.
ڕاشیدهگهیهنن ، له‌ئێستادا 11 هه‌زار و 130 تووشبووی دیكه‌ی كۆڕۆنا له‌پارێزگاكه‌دا ماون.
له‌كۆتاییدا، تەندروستی دهۆك داواش لە هاووڵاتیان دەكات کە، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن تاكو خۆیان و كەسوكاریان پارێزراوبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.