پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2 ى 1 ى 2021 ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌سنوری قه‌زای سه‌ید سادق ڕوویدا و برینداربوونی لێكه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه، ئاڵایه‌كی داعش له‌سنوری گوندی به‌رده‌ڕه‌شی سه‌ر به‌قه‌زای سه‌ید سادق دانراوه‌ته‌وه ، له‌كاتی چوونی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ ناوچه‌كه و له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ئاڵاكه بۆمبێك پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و دوو كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هۆیه‌وه بریندار بوون .
له‌ئێستاشدا،هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونن له‌سه‌ر رووداوه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.