له‌به‌یانیه‌وه له‌قه‌زای سۆران له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه هەڵگورد شێخ نەجیب ، قائیمقامی سۆران به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند، له‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه 3 ى 1 ى 2021 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه.
قائیمقامی سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان ، دوای ئه‌وه دێت كه‌به‌ر له‌ڕۆژانی پێش سه‌ری ساڵ نه‌وت ده‌ستى به‌دابه‌شكردنی كردبوو به‌ڵام به‌هۆی پشووه‌كانه‌وه پڕۆسه‌كه وه‌ستابوو.
هه‌روه‌ها قائیمقامی سۆران وتیشی ، رۆژانه نزیكه 500 به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگای بریكاره‌كانی خۆراكه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سنوره‌كه دابه‌شده‌كرێت.
ئاماده‌كردنی - فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.