عەبدولڕەزاق موشیر بەڕێوەبەرى ئوفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عیراق لەكۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕاگهیاند ، لە مڕۆ شەممەوە 53 بنکەى تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەرانمان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کردووەتەوە و بەپێی کاتى دەوام لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا سێی دوانیوەڕۆ دەوام دەکەن.
ڕاشیگهیاند ، كهبەمەبەستى هاوکارى لە تۆمار و تازەکردنەوەى دەنگدەران 37 تیمى گەڕۆک بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان و ناوشارەکان دیاری کراوە و 45 تیمى دیکەش کە ئەوانیش گەڕۆکن بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاى هەولێر دیاری کراون.
عەبدولڕەزاق موشیر باسی لەوەش کرد: دەبێ هەموو دەنگدەران کارتی دیاریکردنی تەمەنیان بۆ دەنگدان هەبێت و بەبێ ئەو کارتە دەنگ نادرێت، هەروەها هەر هاووڵاتییەک کە پسوولەى خۆراکى هەولێر بێت و خاوەن ڕەگەزنامەى عێراقى بێت، دەتوانێ لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خۆی تۆمار بکات.
لەبارەى کارتەکانیش ڕایدهگهێنێت ، لە 2/1/ تا 2/2 تازەکردنەوە و تۆمارى دەنگدەران و تا 5/3ش لیست کارتەکان ئامادە دەکرێن و دواتریش کارتەکان دروست دەکەین و دواى مانگى ٥ى ئەمساڵ کارتەکان دەدەینەوە بە هاووڵاتییان.
هەر بەپێی بڵاوکراوەى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ تازەکردنەوەى کارتى دەنگدەران لە پارێزگاى هەولێر 53 بنکەى تۆمار هەیە و 13 بنکەش بۆ ئاوارەکان دیاری کراوە، جگە لە تیمە گەڕۆکەکان، بەو دابەشکارییەش پارێزگاى هەولێر بەسەر چوار بازنەى دەنگدان دابەش کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.