كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) رایگه‌یاند كه ھیچ ئاستهنێگ بۆ ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق له به‌نده‌ری به‌سره دروست نه‌بووه و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له به‌نده‌ری به‌سره به‌رده‌وامه.
كۆمپانیای سۆمۆ راگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به ده‌نگۆكان له‌باره‌ی لكاندنی بۆمبێكی ده‌ریایی به كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگردا له به‌نده‌ری به‌سره بڵاوكرده‌وه و تیایدا ھاتووه:ده‌نگۆكان له‌باره‌ی لكاندنی بۆمبێكی ده‌ریایی به كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگردا له به‌نده‌ری به‌سره زێده‌ڕۆیی تێدا كراوه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاندبوو، ھه‌ست به بوونی تهنكێكی نامۆ كراوه كه به كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگردا لكاوه، له ناوچه‌ی چاوه‌ڕوانیكردنی كه‌شتییه‌كان له‌نێو ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له دووریی ٢٨ میلی ده‌ریایی.
راشیگه‌یاندبوو، روونبووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت ھه‌ڵگره، به‌كرێ گیراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه، له‌ته‌نیشتییه‌وه كه‌شتییه‌كی پێدانی سووته‌مه‌نی ھه‌یه، ده‌ستبه‌جێش تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ ھێزه ده‌ریاییه‌كانی عێراق، چوونه‌ته سه‌ر كه‌شتییه نه‌وت ھهڵگرهكه بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق باسی لهوهشكردوو، وێڕای به‌رزیی شه‌پۆله‌كانی ئاو، تیمه‌كان توانییان كه‌شتییه‌كی دیكه چۆڵبكه‌ن و تیمه‌كان سه‌رقاڵی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مینه‌ن كه به كه‌شتییه نه‌وت ھهڵگرهكهدا، لێكنراوه.
كۆمپانیای سۆمۆ له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت ھه‌ڵگره له رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌مه‌وه له ناوچه‌ی مهختافه له نزیك خور زوبێر و له‌وكاته‌وه له‌وێ جێگیر بووه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت، له رۆژانی رابردوودا ھاتووه‌ته ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه ھیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ھه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خاو له به‌نده‌ری به‌سره دروست نه‌بووه و ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت له به‌نده‌ری به‌سره به‌پێی خشته‌ی رۆژانه به‌رده‌وامه و ھیچ گۆڕانكاری تیایدا نه‌كراوه.
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) باسی له‌وه‌شكردووه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت به پاڵپشتی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.