رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافەکان مرۆڤ و پێشێلکردنی مافی هاوڵاتیانی کورد لە كوردستانی ئێران بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتەکەی ڕێكخراوی هه‌نگاو لە ساڵی 2020دا 328 کاسبکار و کۆڵبەری کورد بونەتە قوربانی، بە جۆرێک 59 کەسیان کوژراون، 179 کەسیشیان بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی رێكخراوه‌كه‌ش زۆرترین کۆڵبەریش لە پارێزگای ئورمیە بونەتە قوربانی کە ژمارەیان 114 کەسە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه197 کۆڵبەر و کاسبکار بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیا بونەتە قوربانی، کە پێنج کەسیان مێردمنداڵ بوون.
رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو ، كه چوار چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، ده‌شڵێت 149 هاوڵاتی سزای 635 ساڵ و 10 مانگ و لێدانی 896 قامچییان بەسەردا سەپاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.