سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی عێراقیون له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: په‌سندكردنی بوددجه‌ی ئه‌مساڵ به‌هۆی گفتوگۆی نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه زیاتر له مانگێك دوا ده‌كه‌وێ .
هیشام سوهێل، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی عێراقیون له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بڕێكی زۆری بوددجه بۆ پارێزگاكانیان به‌ده‌ست بێنن و له‌نێو بوددجه‌ی ئه‌مساڵ جێگیری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌م بۆچوون و گفتوگۆیانه‌ی نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، كارده‌كاته سه‌ر دواكه‌وتنی په‌سندكردنی بوددجه و زیاتر له مانگێك ده‌خاێنێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق، داوای له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بخه‌نه پێش سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه‌و به‌زووترین كات بوددجه‌كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی په‌سند بكه‌ن.
شایانی باسه رۆژی سێشه‌ممه 29 ی 12 ی 2020 ، پڕۆژه یاسای بوددجه گه‌یشته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.