قایمقامی شنگال، مه‌حما خه‌لیل داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگالی كرد و داواشیكرد، ھێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زاكه‌دا بچنه ده‌ره‌وه.
مه‌حما خه‌لیل له راگه‌یا‌ندراوێكدا كه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند "شنگال شایه‌نی ئه‌وه‌یه له واقیعه ئازاربه‌خشه‌كه‌ی ده‌ربھێنرێت و له قوربانیدانه‌كه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نھا به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زێدی خۆیان ده‌بێت، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت، ھه‌روه‌ھا ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه له رێگه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكھاته‌كان ده‌كرێت".
مه‌حما خه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته ناوچه‌كه‌یان له ململانێ دووربخرێته‌وه و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له سنووری ئه‌و قه‌زایه‌دا بچنه ده‌ره‌وه.
قایمقامی شنگال داوای به پارێزگاربوونی شاره‌كه‌ی كردووه و جه‌ختی له پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆسه‌ر زێدی خۆیان و ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكه‌كه‌ی و بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی قه‌زاكه‌ی كردووه.
قایمقامی قه‌زای شنگال، مه‌حما خه‌لیل له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌و داواكارییانه به‌بێ بوونی ھه‌وڵێكی ھاوبه‌ش له نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی به‌دی نایه‌ن، كه ھه‌وڵه‌كانیان جێگای سوپاسن" و رایگه‌یاند "پێویسته ھێزه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان، مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیی و مرۆییه‌كان ھه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌و قه‌زایه یه‌كبخه‌ن."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.