بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو تەرمی گەنجێک بە ناوی (هـ . م . ع ) لەدایک بووی ساڵی 2000 پیشەی کاسب، دانیستووی گوندی دارەشمانە، سەر بەناحیەی هەڵشۆ، قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەکی چەکی جۆری (تاپڕ) بە سەر جەستەیەوە هەیە.
ڕاشیگهیاند: بەوتەی باوکی "کوڕەکەی ماوەیەک لە تورکیا بووە بەمەستی چونی بۆ دەرەوە وڵات و دوای دوو ڕۆژ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە خۆی کوشتووە، پێش سەفەرەکەشی چەند جارێک بردویانە بۆ لای پزیشک، چونکە باری دەرونی ناجێگیر بووە" پاش توێکاری بۆ لاشەکەی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسێەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.