سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له پهڕهی فهرمی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك ڕایگهیاند: بەهۆی جوانی سیما و ژینگەی پاکی شاری هەولێر لە سەرجەم بۆنە تایبەتەکاندا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن وێڕای جۆش و خرۆشی دانیشتوانەکەی، هەمیشە تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چالاکانە گرینگیانداوە بە پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر بەو ئامانجەی بەردەوام هەولێر وەک پاکترین شاری عێراق بمێنێتەوە.
ڕاشیگهیاندووه: هەر بۆیە لە کۆتا شەوی ساڵی 2020 پاش سەردانیکردنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سەنتەری شاری هەولێر، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد،تا هاوشاریانمان و گەشتیاران، لە ساڵێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ لەژینگەیەکی خاوێن و تەندروستدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.