بەریتانیا به فهرمی له یهكێتی ئهوروپا چووه دهرهوه و له كاتژمێر دووی شهوی رابردووهوه به كاتی ههولێر پرۆسهی پهیڕهوكردنی یاساكانی یهكێتی ئهوروپای وهستاند.
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: بە چالاکبوونی برێکزت، لهمهوپاش بەریتانیا ئازادییەکانی گرتە دەست خۆی و دەشتوانێت کارەکانی جیاوازتر و باشتر ئەنجامبدات.
هاوکات لەگەڵ گەشبینییەکانی جۆنسن، ژمارەیەک لە وەزیرەکانی حکومەتی بەریتانیا هۆشدارییان دا لە دروستبوونی ئاڵۆزی لە بواری رێکخستنی هاتووچۆی خەڵک و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان له نێوان سنووری فهرهنسا و بەریتانیا، هەروەها جێبەجێکردنی یاساکانی بەریتانیا بەسەر ئەوروپاییەکاندا.
لە بەرامبەردا، ئیمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند: وێڕای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا و بەریتانییەکان بە هاوڕێ و هاوپەیمانی فەرەنسا و یەکێتیی ئەوروپا دەمێننەوە.
لای خۆیانهوه بەرپرسانی رێکخستنی کاروباری ئیداری و کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکان رایانگەیاند: هەموو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاویشتەکانی جێبەجێکردنی برێکزت کراوە.
لەدوای 50 ساڵ لە پێکەوەبوونی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، لە رۆژە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، لەندەن و برۆکسل رێککەوتنی تایبەت بە رێکخستنی کاروباری بازرگانیی برێکزتیان واژۆکرد و لە دەستپێکی ساڵی 2021 بەریتانیا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا وەکو دوو لایەنی بیانی لەگەڵ یهكتر مامەڵە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.