Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:33

سلێمانی‌.. شه‌ش که‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌کردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2021داو به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ شه‌ش‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا.

شه‌وی‌ ڕابردو له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێدا له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ - سه‌ھۆڵه‌كه‌، سێ تۆمه‌تبار كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك‌ (سێ ده‌مانچه‌و‌ كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.