Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:33

دێگەڵە.. لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: له‌ گوندی ئه‌شكه‌وت سه‌قای سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دێگه‌ڵه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی و زار چوار كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ له‌  گوندی ئەشکەوت سه‌قای سەر بە ناحیەی دێگەڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵە دەبێتە کێشە بەھۆیەوە چوار کەس کوژران کە دوو کوڕ و باوکێک لە بنەماڵەیەک و لە بنەماڵەکەی دیکەش کەسێک کوژراوە و چواریش بریندارن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، گوتیشی: بریندارەکان و کوژراوەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێرو پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بەھۆی ئەوەی رووداوکە تازەیه‌ تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.