له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، له سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ماوه بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هێزەکانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعشدا ته‌قییه‌وه.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووه سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ هه‌ینی له سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ماوه، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی لۆجستی سەر بە هێزه‌كانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە.
ئه‌و سەرچاوەیە رایگەیاندووە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتوەتەوە، بەڵام زیانى ماددى بەر کاروانەکە گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.