Erbil 20°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:24

په‌یامی پارێزگاری هه‌ولێر بەوەکالەت به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 بەبۆنەی ساڵی نوێ بەبۆنەی ماڵئاوایکردن لە ساڵی 2020 و پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایی لەهاوڵاتییانی هەولێری پایتەخت و تەواوی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایش و ناوەخۆ دەکەم و سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین.

ئەگەرچی ساڵی 2020، ساڵێکی سەخت و دژواربوو بۆ هەموو لایەک بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەدەستدانی ئازیزانمان، وەک پارێزگای هەولێر لەگەڵ هاوڕێیانمان لە قەزا و ناحییە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و دەزگائەمنیەکان( پوليس و ئاسايش وپۆلیسی هاتووچۆ و هێزی زێرەڤانی و بەرگری شارستانی و هەموو هێزەکانی تری ناوخۆ) دووپاتی دەکەینەوە هەروەک چۆن لە 2020 لەو ساڵە پڕ زەحمەتی و قەیرانە دارییەدا توانرا بەهەر شێوەیەک بێت خزمەتی هاوشاریانی خۆمان بکەین و دەستی خزمەتگوزارییمان بگات بە زۆر شوێن و ئەمنیەتی پايتەخت و سەروماڵی هاولاتيیان بپارێزین و یاسا بچەسپێنین، هەموو توانای خۆمان دەخەینەگەڕ بۆئەوەی بتوانین لەساڵی نوێشدا بەهەمانشێوە بەبێ جیاوازی خزمەتکاری هاوڵاتییانی هەولێری پایتەخت بین.

هەروەها دڵنیایی دەدەین به ردوام ببين و بەشەو و ڕۆژ هەرچی لە توانامان داهەبێت و پێمان بکرێت بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان بیکەین و پارێزەری ئەمن و ئاسایش و سەروماڵی هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆمان بین.

جارێکی دیکە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و هیواخوازین ساڵی نوێ، ساڵی نەمانی قەیرانەکان و ساڵی خێر و بەرەکەت بێت و هەموولایەک دووربین لەناخۆشی و نەخۆشی و 2021 ببێتە ساڵی ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و به‌خته‌وه‌رى بۆ هه‌موو لایه‌ك.

هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەکالەت 2020.12.31

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.