له روونكردنەوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بە مەبەستی چەواشکردنی هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و کەسابەتی سیاسی، بابەتێکی چەواشەکارانەی لە سۆشیاڵ میدیای فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە کە سەر لەبەری دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەم حزبە کە گوایە خۆی بە حیزبێکی موسڵمان بە خەڵک ناساندووە، هەر هیچ نەبێت پێویستە لەگەڵ خەڵکەکەی خۆی ڕاستگۆ بێت و بابەتەکان وەک خۆیان باس بکات و راستییەکان بۆ مەبەستێکی سیاسی نەشارێتەوە و رای گشتی بەلارێدا نەبات. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم ساڵەدا هەشت مووچەی دابەشکردووە و ھیچ کەس و لایەنێکیش لە خۆی بە پەرۆشتر نازانێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و لای ھەموو لایەکیش ئاشکرایە کە هەموو هەوڵێکی لەوبارەوە خستووەتەگەڕ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری 2020/12/31
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.