ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دوو گرێبه‌ستی جیادا ،پێداویستی سه‌ربازی به به‌های 4 ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشێته كوه‌یت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رازیبووه هێلیكۆپته‌ری ئه‌پاتچی و پێداویستی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) له دوو گرێبه‌ستی جیاوازدا بفرۆشیته كوه‌یت، كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 4 ملیار‌و 200 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه گرێبه‌سته پێشنیاركراوه‌كه، پاڵپشتی له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نیشتمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ،له‌میانه‌ی هاوكاریكردنی دۆخی ئاسایشی هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ و نوێنه‌رایه‌تی هێزێكی گرنگ له سه‌قامگیری سیاسی و پێشكه‌وتنی ئابووری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / میدیای كوه‌یت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.