به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند له میانی ئه‌مساڵدا، ٢٣٣ ھه‌زار كارتی نیشتمانی و زیاتر له 187 ھه‌زار پاسپۆرت دراونه‌ته ھاووڵاتییان و له سنووری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ش ٢٠٠ ھاووڵاتی سنوورداش كراونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌یفی عومه‌ر ،گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه‌ی ھه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ''له ساڵی ٢٠٢٠دا له سنووری پارێزگای ھه‌ولێر ١٢ ھه‌زار و ١٧٧ ھاووڵاتی و له سنووری پارێزگای سلێمانی ٩٠ ھه‌زار و ٢٩٠ ھاووڵاتی هه‌روه‌ها له پارێزگای دھۆك ١٣١ ھه‌زار و ٣٠٠ ھاووڵاتی كارتی نیشتمانی‌یان بۆ كراوه، كۆی گشتی ده‌كاته ٢٣٣ ھه‌زار و ٧٦٧ ھاووڵاتی''.
كه‌یفی عومه‌ر له‌باره‌ی پێدانی پاسپۆرتی تازه و دووباره‌ش به ھاووڵاتییان له میانی ئه‌مساڵدا گوتی: ''له ساڵی ٢٠٢٠دا له پارێزگای ھه‌ولێر ٧٤ ھه‌زار ١٢٨ ھاووڵاتی و له پارێزگای سلێمانی ٦٤ و ٨٨٩ ھاووڵاتی و له پارێزگای دھۆك ٤١ ھه‌زار و ٧٤٠ ھاووڵاتی هه‌روه‌ها له پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌ش شه‌ش ھه‌زار و ٥٧١ ھاووڵاتی پاسپۆڕتی تازه یان دووباره‌یان پێدراوه كه كۆی گشتی ١٨٧ ھه‌زار و ٣٢٨ پاسپۆڕت بووه''.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێدانی كارتی نشینگه‌وه گوتی: ''له پارێزگای ھه‌ولێر كارتی نشینگه بۆ ٧٥ ھه‌زار و ٩٨٤ كه‌س و له پارێزگای سلێمانی بۆ ١٥ ھه‌زار و ٢٢٩ كه‌س و له پارێزگای دھۆك بۆ نۆ ھه‌زار و ٩٦ ھاووڵاتی هه‌روه‌ها له پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه بۆ ٥٥ ھاووڵاتی دروستكراوه كه كۆی گشتی ده‌كاته ١٠٠ ھه‌زار و ٣٥٤ كارتی نشینگه. جگه له‌وه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه ١٢٥ مامه‌ڵه تۆماركراون و ٢٠٠ كه‌سیش سنوورداش كراونه‌ته‌وه''.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان له میانی ئه‌مساڵدا، ٩٨ ھه‌زار و ٩٦٣ كارتی زانیاری به ھاووڵاتییان دراوه به‌شێوه‌یه‌ك له پارێزگای ھه‌ولێر ٢٢ ھه‌زار و ٥٦٨ ھاووڵاتی و له پارێزگای سلێمانی ١٩ ھه‌زار و ٧٧٩ ھاووڵاتی هه‌روه‌ها له پارێزگای دھۆك ٥٦ ھه‌زار و ٦١٦ ھاووڵاتی كارتی زانیاری‌یان بۆ دروستكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.