به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات به به‌های ٢٣ ملیار دۆلار، دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ر مایك پۆمپیۆ ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كرایه‌وه.
سه‌نته‌ری كاروباری سیاسیی نیویۆرك كه له ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری سیاسیی سه‌ربه‌خۆ پێك دێت له دادگای فیدراڵی له واشنتۆن دی سی به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات، به به‌های ٢٣ ملیار دۆلار دۆسییهكیان له‌سه‌ر مایك پۆمپیۆ كرده‌وه.
له دۆسیه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، مایك پۆمپیۆ كه ده‌سه‌ڵاتی فرۆشتنی چه‌كی هه‌یه به وڵاتانی دیكه به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی پێویست و به‌په‌له ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات.
له دۆسییه‌كه‌دا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی فرۆشتنی چه‌ك به ئیمارات یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانی پێشێلكردووه، تیایدا هاتووه "به‌ر له ره‌زامه‌ندی نیشاندان له‌سه‌ر فرۆشتنه‌كه پێویسته لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی زیاتر بكرێت".
ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م دوو پڕۆژه بڕیاری ره‌تكرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری ve MQ-9B Reaper به ئیمارات پێشكه‌شی كرابوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.