Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:33

زانکۆی سۆران ڕێز لە پرۆفیسۆر د. ئیبراهیم کەریمی دەنێت

بوونی زانای هاوشێوەی ئێوە لە ناوەندە زانستییە نێودەوڵەتییەکان شانازییە بۆ گەل و وڵاتەکەمان
کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی ئەندامان لە ئەنجومەنی زانکۆ، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، پیرۆزبایی و پێزانین پێشکەشی پرۆفیسۆر د. ئیبراهیم کەریمی کرا، کە بۆتە براوەی خەڵاتی CAP Herzberg بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە بواری فیزیا. 

لەو کۆبوونەوەیەدا، وتارێک پێشکەش کرا و دواتر پیرۆزبایی و پێزانینی زانکۆی سۆران بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بە فەرمی پێشکەشی پرۆفیسۆر کەریمی کرا. بەڕێز د. ئیبراهیم کەریمی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ خۆشحاڵ و شەرەفمەندم لە بۆنەیەکی تایبەت کۆدەبینەوە کە بریتیە لە بۆنەی نرخاندنی هەوڵ و تێکۆشانی زانستی زانایەکی گەلەکەمان کە لەسەر ئاستی جیهان بۆتە ناوێکی درەوشاوە. ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی وەکو دەزگایەکی ئەکادیمی کوردستان، کە زانکۆی سۆرانە، بەرهەمە زانستی و توێژینەوە تایبەتەکانی دکتۆر ئیبراهیم کەریمی لە بواری فیزیا، کە بوارێکی گرنگ و تایبەتی ناو زانستە پراکتیکییەکانە، بەرز بنرخێنین.

ktv

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەو هەواڵەتان خوێندەوە کە بەڕێز دکتۆر کەریمی لە لایەن کۆمەڵەی فیزیازانی کەنەدی خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٠ی CAP Herzberg پێ بەخشراوە، ئێمە لێرەین تا بە ئامادەبوونی جەنابیان، پێی بڵێین کە کوردستان و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی شانازی بە جەنابت و زانا و تویژەرانی دیکەمانەوە دەکەن.

بوونی زانای هاوشێوەی ئێوە لە ناوەندە زانستییە نێودەوڵەتییەکان شانازییە بۆ گەل و وڵاتەکەمان و ئێوە دەبنە نمونەی باڵا بۆ توێژەرانی دیکە تا چاوتان لێ بکەن و بە دوای ڕێگا و هەنگاوەکانتان بێن. بەڕێز پرۆفیسۆر کەریمی: دەستخۆشی لە جەنابت دەکەین بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانت (کە زیاتر لە ٢٠٠ توێژینەوەیە) لە بواری کۆانتەم میکانیک و زانستی مادە لە گۆڤارە بەناوبانگەکانی وەکو Nature و هاوشێوەکانی. ئێمە ئاگادارین کە بەرهەمی ئەو توێژینەوانە بوەتە هۆی پەرەپێدان و بەکارهێنانی زیاتر لە بواری پەیوەندی کوانتەمی، مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی و زانستی مادە.

ktv

مایەی خۆشحاڵییە کە بەڕێزتان لە بوارێکی دەگمەنی زانستی فیزیا کاردەکەن ئەویش بواری (ناووکی ئەتۆم)ە. هەروەها لێکۆلینەوەکانی (تایبەتمەندی نیوترۆن) کە دەکرێت ببێتە دەروازەیەکی گرنگ لە بابەتە کردارییەکانی زانستی سەردەم. گرنگی ئەو جۆرە لێکۆلینەوانە کە جەنابتان ئەنجامی دەدەن لەوەیە کە دەبنە هۆی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی زیاتر و پەرەپێدان لە بواری زیرەکی دەستکرد و خزمەتی مرۆڤایەتی. بە ناوی ئەنجومەنی زانکۆوە پیرۆزبایی و پێزانینی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوای تەندروستی باش و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین...

ئا/فەرمان علی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.