Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:28

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی: په‌رله‌مان به‌رپرس نییه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، كێبڕكێی سیاسی وای كردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بێ هێز بێت،چونكه‌ هه‌ندێك حه‌ز به‌بوونی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی به‌هێز ناكه‌ن.

محه‌مه‌د ده‌راجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رپرس نییه‌ له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: رێگا ناده‌ین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د ده‌راجی گوتیشی: كێبڕكێی سیاسی وای كردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌ت بێ هێز بێت،چونكه‌ هه‌ندێك حه‌ز به‌بوونی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی به‌هێز ناكه‌ن.

شایانی باسه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوددجه‌ی 2021 به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیداو بازاڕه‌كانی عێراقی شێواند.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.