سوپای ئەمریکا بۆ بەربەچدانەوەی هەر هێرشێک،دوو بۆمبهاوێژی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەکاتەوە.
لەمبارەیەوە سوپای ئەمریکا رایگەیاندووە کە دوو بۆمبهاوێژی لە جۆری B52 ،ڕۆژی چوارشەممە لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردۆتەوە،ئەمەش وەک جەختکردنەوە لە پابەندبوونی سوپای ئەمریکا بە ئاسایشی تەواو و پیشاندانی توانایەکی ناوازە بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای هێزی شەڕکەری رووخێنەر ، لەماوەیەکی کەمدا.
هەروەها فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکات لە راگەیەندراوێکدا گوتی: بڵاوکردنەوەی دوو بۆمبهاوێژەکە نامەیەکی روونە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێ زیان بە ئەمریکییەکان و بەرژەوەندییەکانی بگەێنیت.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.