هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له تێرمیناڵی فڕۆكهخانهكدا روویدا.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن روویاندا، ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار كه‌وتوونه‌ته‌وه، ھه‌روه‌ھا ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروستبووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ھیچ ئه‌ندامێكی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن به‌رنه‌كه‌وتوون و به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتوونه‌ته كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی مه‌عاشیق له عه‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.