بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ بەکارهێنان، لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر بۆنی پیاواندا گرتوە.
شێنێ عەتار، نوێنەری کوالێتی کۆنترۆڵ لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بەسەرچونی ماوەکەی و نەشیاوی بۆ بەکارهێنان، لیژنەی سەرتاشخانەکانی قائیمقامیەت لەبازاڕەکانی شاری سلێمانی دەستی بەسەر زیاتر لە (90) شوشە بۆنی پیاواندا گرتوە کە خاوەنەکەی بەنیازبوە بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبکاتەوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان ئەو کاڵاوشمەکانەی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەر دەچێت، پێکهاتەکەی دەگۆڕێت بۆ مادەیەکی زیان بەخش و زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت، ئەم بۆنە پیاوانەی دەستی بەسەردا گیراوە پێکهاتە کیمیاییەکەی دەگۆڕێت لەکاتی بەرکەوتنی بەپێست زیانی دەگەیەنێت.
نوێنەرەکەی کوالێتی کۆنترۆڵی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەکات؛ لەکاتی کڕینی کاڵاوشمەک و پێداویستییەکانتان بەوردی سەرنج لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونیان بدەن، لەکاتی هەبونی شتومەکی خراپ و ماوەبەسەرچو لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، تەواوی ئەو بۆنە پیاوانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
سلێمانی .. بەهۆی نەشیاوی بۆ بەکارهێنان دەست بەسەر بڕێکی زۆر بۆندا دەگیرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.