Erbil 30°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:24

سەدان پەنابەری کەمپەکانی بۆسنە بەهۆی بەفربارینەوە لە دۆخێکی خراپدان

کوردستان TV
100%


بەپێی دوایین زانیارییەکانی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و بارینی بەفرەوە، سەدان کۆچبەر لە کەمپێکی سوتاودا گیریان خواردووە لە بۆسنە. پاش سوتانی کەمپی لیپا، سەدان کۆچبەر بێ شێڵتەر ماونەتەوە و بە بەتانی و جانتا خەوەکانیان خۆیان پێچاوەتەوە بەهۆی نزم بوونەوەی پلەی گەرمی لەو ناوچەیە.
شایەنی باسە، لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازی و مرۆییەکانەوە کەمپەکە بە تەواوەتی ڕەتکراوەتەوە و داوا دەکەن ئەو کۆچبەرانە بنێردرێنە شوێنێکی گونجاوتر. وە تا ئێستاش حکومەتی بۆسنە شوێنێکی گونجاوی نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو کۆچبەرانە تیایدا بژین کە ژمارەی کۆچبەرەکان نزیکە لە هەزار کەسەوە، نە گەرمکەرەوەیان هەیە و نە شوێنێک کە تیایدا بمێننەوە، خۆراکیش لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە پێیان دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەرەکان دەکەونە ناوچەیەکەوە کە نزیکە لە سنوری کرواتیا، بەڵام ناتوانن کۆچبکەن لەبەر ئەو توندوتیژییانەی لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە بەرامبەریان دەکرێت، وە دەشڵێن گەر چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزرێتەوە، هەموویان لە سەرمادا گیان لەدەست دەدەن.
لە ڕابردووشدا یەکێتی ئەوروپا بۆسنەی ئاگادارکردەوە کە هەزاران کۆچبەر لە سەرمای زستاندا بێ شێڵتەر دەمێننەوە گەر چارەسەرێک نەدۆزێتەوە. بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی ئەو وڵاتە کەمتەرخەمە لە ئاست داواکاری ڕێکخراوەکان و کۆچبەرەکان.

1

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.