له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كهبهئۆمبێلهكهی خه‌ڵكی بێزار ده‌كرد .
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كهتیمهكانمان له‌به‌شی فریاكه‌وتن ، لە گەڕەکی بەختیاری دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (دۆج چارجەر)دا گرت و كه‌سه‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا، کە شۆفێرەکە نمایشی به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دەکرد و پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆ بە خێرایی ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی و خەڵکی بێزار دەکرد.
پۆلیس ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهئۆتۆمبێلەکە، ڕادەستی پۆلیسی هاتوچۆ کرا بە مەبەستی سزادانی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.