محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سێ مه‌رجی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به په‌سندكردنی بوددجه‌ی 2021 ده‌سنیشان كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لهههژمارهی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بوددجه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵوێستمان روونه و سێ خاڵی بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته ده‌ستنیشان كردووه.
یه‌كه‌م : ده‌بێ لێبڕینی مووچه ته‌نها به‌رپرسان و پله باڵاكان بگرێته‌وه.
دووه‌م : رێوشوێنێك بۆ پاراستنی هه‌ژاران و ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان كه‌مه بگیرێته به‌ر.
سێیه‌م : مادده‌كانی نێو پسووله‌ی وه‌رگرتنی خۆراك دابین بكرێت و له‌كاتی خۆی و به جۆرێكی باشتر دابه‌ش بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.