بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ لە نێوان دوو خانەوادەدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش لە هەردوولا برینداربوون.
پهیامنێری كوردستان تی ڤی رایگهیاند لە ناحیەی دارەتووی سنووری پارێزگای هەولێر لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕ لە نێوان دوو خانەوادەدا ڕوویداوە.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو کەس کوژراون کە ئامۆزای یەکترن و یەکێکیان تەمەنی 20 ساڵ و ئەوی دیکەیان تەمەنی 40 ساڵ بووە، هەروەها 8 کەسیش لە هەردوو خانەوادەکە بریندار بوونە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.