هۆگر عهزیز، گوتهبێژی پۆلیسى ههولێر ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی پیرزین، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە ئۆتۆمبێلێک خۆی لە منداڵێکی کچ داوە و شوفێرەکەشی هەڵاتووە، کە بەداخەوە گیانی لە دەست دابوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و پاش بەدواداچوونێکی ورد، توانییان شوێنی حەوانەوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە بە ناوی (ح.ج.م) ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن.
ڕاشیگهیاند: ۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (24ی هاتوچۆ) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.