Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:58

د. به‌شیر حه‌داد: پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 گه‌یشته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. 

به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌مرۆ پڕۆژەیاسای یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 گه‌یشته‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

پێشتریش به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندبوو، ماوەی تاوتوێکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 20212021  بیست رۆژ دەخایەنێت.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ وته‌بێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حەسەن نازم، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2021  ره‌وانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات. بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021 سه‌د و په‌نجا ترلیۆن دیناره‌ كه‌ 63 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.