سەڵاح عوبێدی،گوتەبێژی سەرکردەی رەوتی سەدر، رایگەیاند کە پێویستە بەغدا زۆر بەدوور بێت لەو ترسەی کە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکان، دروستبووە.
سەڵاح عوبێدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە بوودجەی گشتیی ٢٠٢١دا، وەک پێویست مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرنەکراوە، جگە لەوەیش ھیچ برگە و ماددەیەک لە بوودجەی گشتیی-دا نییە کە رەچاوی بەرژەوەندیی چینی ھەژار بکات و گوتی: "تا دێت قەیرانەکان لە عێراق زیاتر دەبن و چارەسەرێکی گونجاویش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بوونی نییە".
گوتیشی: "ژمارەیەک وڵات سوودمەندن لە رەوشی ئێستای ئابووری و سیاسیی عێراق".
گوتەبێژی سەرکردەی رەوتی سەدر، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە پارێزگاری لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی بکرێت و پێویستە بەغدا زۆر بەدوور بێت لەو ترس و تۆقاندنەی کە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکان، دروستبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.