محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند كه ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ یه‌ك مانگ درێژكراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به ئامانجی ته‌واوكردنی ژماره‌یه‌ك یاسای گرنگ له‌نێویاندا، پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا كه ماوه‌ی وه‌رزه‌ی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له خولی چواره‌م بۆ یه‌ك مانگ درێژ بكاته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی ٢٠٢١، گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.