جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشهممه 29 ى 12 ى 2020 ، پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتە پەرلەمان و فراکسیۆنی پارتیش دەستپێشخەرییەکی ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی کورد ھەمووی پێکەوە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقەوە یەکدەنگ بێت.
بەشار کیکی، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند ، ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە کە گەڕاینەوە بۆ پەرلەمان بۆ گفتوگۆی بودجە، سەرۆک فراکسیۆنە کوردییەکان لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کۆببینەوە و گفتوگۆ بکرێت، ئەمەش دەستپێشخەریی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ ئەوەی بتوانین بودجە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین و لەبارەی بودجەوە یەکدەنگ و یەکھەڵوێست بین.
دهشڵێت ، راستە ئاسان نییە پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێنین، بەڵام زەحمەتیش نییە و یەکدەنگیی کورد دەتوانێت زۆر شت بکات و بودجەکە تێپەڕێنێت، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین کە پشکی کورد لەناو بودجەدا جێگیر بکرێت لە کاتی پەسەندکردنیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.