وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ده‌ستگیركردنی گه‌وره تیرۆریستێكی داعشی له شاری كه‌ركووك راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی پۆلیسی فیدراڵ، گه‌وره تیرۆریستێكیان به‌ناوی (ئه‌بو به‌كر) له شاری كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراوه، له‌به‌ناو كه‌رتی جه‌زیره به‌رپرسی دیوانی ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ بووه، جگه له‌وه‌یش له‌به‌ناو كه‌رته‌كانی حه‌ویجه، عه‌باسی و زاب له كه‌ركووك چه‌كداربووه.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و گه‌وره تیرۆریسته‌ی داعش، دوای وه‌رگرتنی موڵه‌تی دادوه‌ریی بۆ ھه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی له شاری كه‌ركووك، ده‌ستگیركراوه.
له كۆتایی راگهیهنراوهكه باس له‌وه‌كراوه، ده‌ستگیركراوه‌كه دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانی، رێوشوێنی یاسایی له‌به‌رامبه‌ری گیراوه‌ته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.