وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان رایدهگهێنێت ،لێژنهى باڵای ڕووبهرووبونهوهی كۆڕۆنا بڕیاری كۆتایی لهسهركردنهوهی دهرگای قوتابخانهكان دهدات.
د.ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ئهمڕۆ سێشهممه 29 ى 12 ى 2020 رایگەیاند: رۆژی 1-11 بڕیاری داخستنی ناوەندەکانی خوێندن درا و تاوەکو ئێستاش تووشبووی کۆرۆنا هەیە، لەبەرئەوە بەبێ قسەی وەزارەتی تەندروستی جارێ ناتوانین بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان بدەین.
وتیشی ، وەزارەتی تەندروستیش خۆی هەڵسەنگاندنەکان دەداتە لیژنەی باڵای کۆرۆنا و دواتر لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدات.
د. ئاڵان وهزیری پهروهرده ڕاشیگهیاند، ئەگەر کۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بڕیاری درا کە دەرگای قوتابخانەکان بەشێوەی قۆناغ قۆناغ و بەشێوەی تەناوب بکرێتەوە ئەوا دەستپێدەکەین، ئەگەر بڕیاری دواخستنیش درا بەرنامەی خۆمان دادەڕێژینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.