Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:19

ڕه‌وشی که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی  ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ى ڕاگه‌یاند .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29 ى 12 ى 2020 ،  له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور و ساماڵ ده‌گۆڕێت، له‌ دهۆكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت.

 كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌سبەی ، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله‌ ، دهۆک 17 پله‌ ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی  دەبێت.
 هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌ێنێت،  كه‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 18 پله‌ ، کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی‌ دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.