ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، سه‌رله‌نوێ به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی، پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی به‌رگریی ٢٠٢١ی په‌سه‌ند كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ڤیتۆی كردبووه‌وه.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا كه كاته‌كانی ئێواره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، ٣٢٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به به‌ڵێ و ٨٧یشیان به نه‌خێر ده‌نگیان بۆ دا.
له كاتێكدا وێستگه‌ی داهاتووی پرۆژه یاساكه ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وێش ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆی تره‌مپ تێبپه‌ڕێنێت و لانیكه‌م به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی به‌رگریی كه ٧٤٠ ملیار دۆلاره له هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی كۆنگرێسدا به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند بكرێت، به یاسا ده‌كرێت و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ-دا ده‌بێته یه‌كه‌م یاسا كه ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆ تێده‌په‌ڕێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌مدا، پرۆژه‌یاسای ده‌سه‌ڵاتدان به به‌رگریی نیشتمانیی به بڕی ٧٤٠ ملیار دۆلار كه له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا په‌سه‌ند كرا ڤیتۆ كرده‌وه.
له كاتێكدا دۆناڵد تره‌مپ پرۆژه یاساكه‌ی ڤیتۆ كرده‌وه، به هۆكاری وه‌ك رێگریكردن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا و كۆریا له رووی یاساییه‌وه چاكسازیی نه‌كردن له‌وه‌دا كه كۆمپانیاكانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر به‌رپرسیار بكرێت و هه‌ڵگرتنی ناوی فه‌رمانده‌كانی سه‌رده‌می كۆنفیدراسیۆن، ره‌خنه‌ی له پرۆژه یاساكه گرتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.