ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هد-ی ئاسمانی گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مسته‌فا كازمی له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌یه و كازمی-ش هاوڕێیه‌كی كۆنی ئێرانه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر باس له هه‌ژموونی ئێران ده‌كرێت،ئه‌وه خۆشه‌ویستی عێراقییه‌كانه بۆ ئێمه، جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی ئێران، گه‌لی عێراقییان خۆشده‌وێت،ئه‌مه‌ش كارێكی گۆڕینه‌وه‌و هاوبه‌شه.
باڵیۆزی ئێران له عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یدا گوتی: ئێمه نامانه‌وێ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بكه‌ین،هه‌روه‌ها ئێران له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا تێوه‌نه‌گلاوه.
ئیره‌ج مه‌سجدی گوتیشی: تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی پێویستی به‌كرده‌ی سه‌ربازی نییه،به‌ڵكو ده‌ركردنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه وایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.