Erbil 22°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:26

سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
#7
100%

لەبارەی کێشەکانی گەنجان بڕیارە ڕێکخراوەکانی لاوان سەردانی ھەر سێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ده‌كات، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، لە سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان بەڕێوە دەچێت.

مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، به‌ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: ئێمە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە لاوان کۆبووینەوە و تێیدا بە وردی پەنجەمان خستووەتە سەر کێشەکانی ئەمڕۆی لاوانی ھەرێمی کوردستان و بڕیارمان داوە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بکەین.

مەیسەری نهێلی گوتی: مەبەست لە سەردانی ئێمە بۆ چارەسەرکردنی گەنجانە، چونکە قەیرانی دارایی و کێشەکانی ئێستا، کاریگەرییان لەسەر چینی لاوان ھەبووە، بەتایبەتی ڕێژەی بێکاری و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان زۆر زیادی کردووە و پێویستە لە بەرچاو بگریت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە کێشەکانی گەنجان.

هەروەها مەیسەر نھێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەروو:  بڕیارە لە سەرەتایی ساڵی نوێ کۆنفڕانسێکی زانستیی تایبەت بە کێشەکان گەنجان بەڕێوە ببەین کە لە ڕۆژانی داھاتوو کات و شوێنی کۆنفڕانسەکە دیاری دەکرێت و تێیدا بە شێوەیەکی زانستی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەنجان دەکەین و، ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان و کەسانی ئەکادیمی تێیدا بەشداری دەکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.