پۆلیسی فیدراڵ رایگه‌یاند: لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک چوار مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له نێوبران.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی فیدراڵی هاتووه، لیوای 19ی پۆلیسی فیدراڵی لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک چوار مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان دۆزیه‌وه، دواتر ئه‌و مۆڵگانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له نێوبران و خاپووركران کەوا شوێنی حەوانەوەی چەکدارانی داعش بوون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و مۆڵگانه‌ی چه‌كدارانی داعشی لێ دۆزراوه‌ته‌وه كه‌وتۆته دوڵی (وادی شحمە) لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه لە مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش چەندین موادی تەقینەوە دەستی بەسەردا گیرا و له نێوبراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.