نایف گەرگەری ـ چاودێری سیاسی له میانهی بهشداریكردن له بهرنامهی رۆژهفی كوردستان ، سهبارهت بهپرسی عێراق و ئایندهی گروپهكانی حهشدی شهعبی له عێراق رایگهیاند
عێراق لە چەندین پێكهاتەی جیاواز پێك هاتوون ، لە رووی نەتەوەی جیاوازو ئاینی جیاواز ، بەڵام ئەمڕۆ شیعەكان هەوڵی ئەوە دەدەن دەسەڵاتی رەها لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان دابێت و سوننەو كورد پەراوێز بخەن.
روونیشیكردهوه كه شیعە مەزهەب ئێستا دابەش بوونە بەسەر دوو لایەن ، هەندێك وەلائیان بۆ مەزهەبە زیاتر لە وڵات و هەندێكی دیكەش وەلائیان بۆ نیشتیمانە . ئەو گروپانە چەكدارانەی كە بوونیان هەیە ، زیاتر كەوتوونەتە ژێر ئەجیندای دەرەكی .
راشیگهیاند كه ئەوان واتا ئهو گروپانه شەڕی لە جیاتی كەسانی دیكەو وڵاتانی دیكە دەكەن لەناوەخۆی عێراق ، دژی دبلۆماتكاران و شاندە نێودەوڵەتییەكان دەجەنگن . هێرشی مووشەكی دەكەنە سەر بالیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا .
ئاماژهشیدا كه سیاسەتی ئەمەریكا سیاسەتێكی جێگیرە ، هاتنی بایدن لەوانەیە زیاتر هەوڵ بدات دەسەڵاتی ئیران زیاتر كۆنترۆڵ بكات و كەم بكات . ئەمەش وا دەكات كە كاریگەری ئەرێنی بكاتە سەر عێراق .
سهبارهت به پرسی ههلبژاردنی پێشوهخته نایف گهرگهری رایگهیاند كه هەڵبژاردن بەرای من ئەنجام نادرێت لە كاتی خۆیدا ، ئەگەر ئەنجامیش بدرێت هیچ گۆرانكارییەكی ئەوتۆ لە عێراقدا نایەتە دی . رەوشی عێراق وەكو خۆی بەڵكو بەرەو خراپتر دەچێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عهبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.