د. سالح عومەر ـ مامۆستای زانکۆ له میانهی بهشداریكردن له بهرنامهی رۆژهڤی كوردستان سهبارهت به پرسی عێراق و ئایندەی گروپەکانی حەشدی شەعبی رایگهیاند
حوكمی مەزهەبگەری زاڵ بووە بەسەر عێراقدا ، عێراق لە رووی ناسنامەییدا ناسنامەی نییە ، شیعە بیر لە بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەكەنەوە ، نەك بیركردنەوە لە عێراق .
روونیشیكردهوه كه هۆكاری ناوەخۆیی زۆرن بۆ ئەوەی كە عێراق بەرەو ئەو دۆخە ئاڵۆزە چووە . حكومەتەكەی كازمی ، هیچ پێگەیەكی بەهێزی سیاسی نیە ، ئەو واقیعەی شەقامی عێراقی ، كە شیعەكان سەركەوتوو نەبوون ، ئەمەریكا هەوڵی دا كە كەسێكی میانڕەو دەستنیشان بكات بۆ ئەوەی حوكمڕانی عێراق بكات ، بەڵام بە داخەوە قەیرانی سیاسی زۆر ئاڵۆتر بووە .
دكتۆر سالح عومهر رایگهیاند كه له عێراق زیاتر ئەمڕۆ گرنگی بە بەرژەوەندی كەسەكان دەدرێت نەك وڵات . دوای 2003 كورد و شیعە بەشداریەكی چالاكیان هەبوو لە نووسینەوەی دەستوور ، بەڵام دواتر شیعەكان پاشگەزبوونەوە لەوەی ماددە دەستووریەكانی تایبەت بە كورد وەكو خۆی جیبەجێ بكرێت
روونیشیكردهوه كه ئێمە وەكو كورد بەهۆی نالەباری بارودۆخی ناوەخۆی شیعە تا رادەیەكی زۆر زیانی پێكەوتووە ، لەو سەردانەی شاندی هەرێمیش بۆ بەغدا ، شاندی هەرێم نەیزانیوە لە گەڵ كام لایەنی شیعە یان لە گەڵ لایەنی حكومی گفتوگۆ بكات ، بەوەی درزی نێوان ئەو لایەنانە زۆر بە ئاشكرایی دیار بوون .
ئاماژهشیدا كه ئەمەریكا هەوڵی گۆرانكارییەكی زۆری دا بۆ ئەوەی عێراق بەرەو دیموكراتیەكی نموونەیی بكات ، بەڵام نەیتوانی ، پاشان چەندین گرفت لە عێراق گەشەی كرد لەوانە پەیدابوونی تیرۆریستانی داعش ، هەروەها ناكۆكیەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران رەنگدانەوەیەكی نەرێنی كردۆتە سەر رەوشی سیاسی عێراق .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عهبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.