مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگهیاند: سوورن لەسەر بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و داواش لە لایەنە سیاسیەکان دەکات، پرسی دادگای فیدراڵی یەکلابکەنەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كردووە كە وەزیرەكان و سەرۆكی چەند دەستەیەكی سەربەخۆ و هێزە ئەمنییەكان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئامادەیبوون.
لە كۆبوونەوەكەدا كازمی رایگهیاندووه لە هەڕەشەكانی بەشێك لە گرووپە چەكدارەكان كردووە جەختیكردووەتەوە كە حكومەتەكەی ڕێگەنادات ئەو چەكەی لە دەرەوەی یاسا و حكومەتە، ببێتە هەڕەشە بۆسەر ژیان و ئازادی و ئاسایشی هاوڵاتییان و متمانەیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا كازمی رایگەیاند: هەلێکى گرنگ لەبەردەستدایە بۆ ئەوەى متمانەى گەل بۆ دەوڵەت و سیستمى سیاسى و میکانیزمەکانى دیموکراتى بگەڕێننەوە، ئەویش لەڕێى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و دادپەروەرانە کە بتوانێت سەقامگیرى بۆ وڵات بگەرێنێتەوە.
دووپاتیشیکردەوە، لە پێشینەی کارەکانیان ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە، چونکە حکومەتەکەی راگوزەرە و لە ئەنجامی جوڵانەوەی گەل و خواستی مەرجەعیەتی ئاینی و ھێزە سیاسیەکان بۆ گۆڕانکاری دروستبووە،بۆیە دەرفەتیان لە پێشە بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بۆ دەوڵەت و سیستمی سیاسی و بنەماکانی دیموکراسی، ئەویش بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێگەرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.