Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:23

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکەین

کوردستان TV
#7
100%

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆتایی هات.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان رایگه‌یاند: لە بودجەی 2021 ئامادەین 250  هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکەین، گوتیشی: ئێمه‌ وه‌كو حکومەتى هەرێم هەمیشە ویستومانە بگەین بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌میشه‌ ویستومانه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتی‌ سه‌رتاسه‌ری.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان رایگه‌یاند: لە بودجەی 2021 ئامادەین 250  هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکەین.

تاڵه‌بانی گوتیشی: پرۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌2021، ڕه‌وانه‌ی‌ په‌رله‌مان كراوه‌‌، باسی‌ ئه‌وه‌مان كرد كه‌ چۆن بتوانین هه‌ماهه‌نگیمان به‌هێز بكه‌ین ئه‌و برگانه‌ی‌ كه‌ له پرۆژه‌کەدا هه‌یه‌ وه‌ك خۆی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ر بدرێت.

قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاند: ئێستا پرۆژە بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2021 لە ئەنجومەنى
وەزیرانى عێراق پەسەندکراوەو نێردراوە بۆ پەرلەمان، باسمان لەوەکرد ئەو پرۆژە یاسایە چۆن وەکو خۆى دەنگى لەسەر بدرێت لە پەرلەمانى عێراق.

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم  گوتیشى: وەکو حکومەتى هەرێم هەمیشە ویستومانە بگەین بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتى عێراق، چی لەسەر دەمى عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق، چی ئێستا لەگەڵ مستفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆماندا لەگەڵ پەرلەمان دەرئەنجامى سەردانەکەى ئەمدواییەمان خستەروو وەڵامى زۆر پرسیاریشمان دایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 28-12-2020 شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كردو لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان و لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان كۆبوونه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.