دواى مانگى رابردوو محه‌ویله‌یه‌كى 63 ئێم ڤى ئه‌ى وێستگه‌ى گۆڕینى كاره‌باى سلێمانى به‌هۆى هه‌وره بروسكه سوتا، ئه‌مڕۆ محه‌ویله‌كه به‌گه‌ڕخرایه‌وه و پێدانى كاره‌با وێستگه‌كه ئاسایی بوه‌وه .
ئه‌ندازیار عه‌لى محمد ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تیمه‌كانیان توانیان ئه‌و محه‌ویله به‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه كه مانگى رابردوو به‌هۆى هه‌وره بروسكه سوتا، له ئێستا به‌رنامه‌ى پێدانى كاره‌باى وێستگه‌كه ئاسایی بووه‌نه‌وه.
وتیشى: ده‌ستخۆش له سه‌رجه‌م ئه‌ندازیار و ته‌كنیكارو كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵى كاركردنن و چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كه و بهگهڕخستهوهى محه‌ویله‌كه.
کارکردنى وێستگه‌ى گۆڕینى کاره‌باى باشورى سلێمانى ئاسایی بووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.