Erbil 19°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 02:23

ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی: بەهیچ شێوەیەک حکومەت جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دانابەزێنێت

کوردستان TV
100%


راوێژکارێکی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک حکومەتی عێراق جارێکی دیکە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دانابەزێنێت. 
مه‌زهىر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن، گوایە جارێکی دیکە نرخی فرۆشتنی دۆلار بە دیناری عێراقی زیاتر دەکرێت، راست نین، نرخەکەش ئێستا جێگیرە و ناکرێ بگۆڕدرێت.
 سەبارەت بە رۆڵی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی و داواکارییە ئابوورییەکانی لە عێراق، مزهر محەممەد ساڵح دەڵێت: عێراق ئەندامی دامەزرێنەری سندووقەکەیە لە ساڵی هه‌زار و نۆسه‌د و چل و پێنج، هەر وڵاتێکیش دووچاری قەیرانی دارایی ببێتەوە، سندووقەکە بە راوێژ لەگەڵی هاوکاری دەکات، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی لەو وڵاتە، بەڵام عێراق ناچار نییە داواکاری و رێنماییەکانی سندووقی نەختی نێودەوڵەتی جێبەجێ بکات، چونکە عێراق بەشدار نییە لە پرۆگرامی سندووقەکە بۆ پێدانی قەرز. 
لەوەتەی حکومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی دووهه‌زار و بیسته‌وه‌ بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر هەر دۆلارێک لە هه‌زار و سه‌د و هه‌شتا و چوار دینارەوە بۆ هه‌زار و چوارسه‌د و چل و پێنج دینار زیادکرد، دەنگۆی ئەوە هەیە، کە گوایە حکومەتی عێراق بەنیازە جارێکی دیکە بەهای دینار دابەزێنێت، ئەوەش شڵەژانی لە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دروستکردووە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.