بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند .
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 28 ى 12 ى 2020 ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهسبەی، له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.